نرخی نەوت زیاتر دابەزی



بەگوێرەی دەرخستەی بۆرسەی جیهانی بازاڕی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار و ٩٧ سەنت دابەزیووە.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٧٥ دۆلار و ٤٠ سەنتە و بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە نرخەکەی یەک دۆلار و ٧٥ سەنت دابەزیووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سعودیە ڕایگەیاند، لەگەڵ ڕوسیا تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو بەردەوام دەبن لە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت و بەپێی بڕیارەکەش سعودییە ڕۆژانە تەنها نۆ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.

لەو بارەیەوە، ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودییە و ڕوسیاوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی ڕێژەی پێویستی نەوت لە جیهاندا.

هاوکات، ناکۆکییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر نرخی نەوت و بازاڕەکانی ئەو وزەیە داناوە.

تا ئێستا مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشنەکراوە
پێشت تا ئێستا مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشنەکراوە
لە خانەقین تا زاخۆ بارانی بەخوڕ دەیگرێتەوە
دواتر لە خانەقین تا زاخۆ بارانی بەخوڕ دەیگرێتەوە
ەیوەندیدار