لە خانەقین تا زاخۆ بارانی بەخوڕ دەیگرێتەوە



ڕۆژی پێنجشەممە، شارەزایەکی کەشناسی دواین زانیاری و پێشھاتەکان بۆ ھاتنی شەپۆلێکی بارانبارین خستەڕوو، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و قەرەبوونی بێ بارانی ماوەی پێشوو دەکاتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلەی پێشبینی دەکرێت ناوچەکانمان بگرێتەوە لە یەکگرتنی دوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور پێکدێت، بەھاتنی شێ بەرز و چربوونەوەی لەسەر ناوچەکانمان لە ماوەی ١٥ بۆ ١٨ مانگ ئەگەری بارانبارینێکی زۆر و بەرچاو دەبێت لە خانەقینەوە تا زاخۆ بێ جیاوازی، شێوازی دابارینەکان زیاتر بەخوڕ دەبن لەگەڵ هەورەبروسکە و تەرزە، لە چەند ناوچە و شوێنێکی جیاواز لە کاتی ئەم شەپۆلەدا ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھاتنی ئەم شەپۆلە بۆ سەر ناوچەکانمان دڵخۆشکەرە دەرگای کرانەوەی بارانی زیاتر دەبێت لە داھاتوو، کە لەماوەی ڕابردووشدا بەھۆی ھەندێ ھۆکار و گۆڕانی کەشوھەوا ئەم پێشھاتانە دواکەوت، پێشبینیەکان بەو جۆرەبوون کە لە کۆتایەکانی مانگی ڕابردوو و سەرەتای ئەم مانگە بارانێکی زۆر ببارێت، ئەم شەپۆلە قەرەبووی ئەو ماوەیەش دەکاتەوە دەستپێکی ئەو ساڵە باراناویە ئەبێت کە بۆ وەرزی ئەمساڵ چاوەروانی دەکەین لە رۆژھەڵاتی ناوەراست و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی.

نرخی نەوت زیاتر دابەزی
پێشت نرخی نەوت زیاتر دابەزی
چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ بە کوێ دەگات؟
دواتر چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ بە کوێ دەگات؟
ەیوەندیدار