ئایسەل توغڵوك ئازاد کرا



ئایسەل توغڵوك پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، کە لە چوارچێوەی دۆسیەیەکدا لە جۆلەمێرگ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، لە ئیستانبوڵ دەستگیرکرا و پاش وەرگرتنی ئیفادە ئازاد کرا.

توغڵوک کە بە بڕیاری دووەمین دادگای سزای قورسی جۆلەمێرگ و بە تۆمەتی “پروپاگەندە کردن بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی” بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، بەمەبەستی وەرگرتنی ئیفادە لە ماڵەکەی خۆی لە ئیستانبوڵ دەستگیر کرا.

دوای دەستگیرکردنی و بردنی بۆ بارەگای دادی ئیستانبوڵ، توغڵوک، ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە کە ڕووبەڕووی کرابووەوە و داوای کرد بڕیار لەسەر بێتاوانی بدرێت.

شاندی دادگا بڕیاریاندا بە هەڵگرتنی فەرمانی دەستگیرکردنی توغڵوک و ئازادکردنی کە بەرگریی نامەی لێوەرگیراوە.

 

دۆخی کورد لەناوچە جێناکۆکەکان چۆن دەبێت… هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان چی دەگۆڕێت؟
پێشت دۆخی کورد لەناوچە جێناکۆکەکان چۆن دەبێت… هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان چی دەگۆڕێت؟
بومەلەرزە پارێزگایەکی تورکیای هەژاند
دواتر بومەلەرزە پارێزگایەکی تورکیای هەژاند
ەیوەندیدار