هاتووچۆی دەربەندیخان ئاگادارییەكی بە پەلە بڵاودەكاتەوە



بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بارینی باران لە ئێستادا هیچ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر ناتوانێ بەڕێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت و سەربكەوێت، ڕێگاكە بەتەواوی گیراوە.

بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ئاگادارییەكدا هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە بەهۆی بارینی باران لەئێستادا هیچ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر ناتوانێ بەڕێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كەڕێگاكە بەتەواوی گیراوە و شۆفێران پێویستە پابەند بن بە ڕێنمایەكانمانەوە و لە ئێستادا مەفرەزەكانیان لەوێن و چاودێری ڕێگاكە دەكەن و چارەسەری گرفتەكە دەكەن.

هەولێر؛ بەگوژمەی چوار ملیار دینار 100 قوتابخانە نۆژەن دەكرێتەوە
پێشت هەولێر؛ بەگوژمەی چوار ملیار دینار 100 قوتابخانە نۆژەن دەكرێتەوە
عێراق رۆژێک پشووی فەرمی راگەیاند
دواتر عێراق رۆژێک پشووی فەرمی راگەیاند
ەیوەندیدار