سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی سلێمانی دابەش دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی خشتەی دابەشكردنی نەوت لە سنووری پارێزگاكە ئاشكرا دەكات، كە سبەینێ‌ لە دوو ناوچەی دەورووبەری سلێمانی دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبەینێ‌ سێ‌ شەممە نەوتی سپی لە دەورووبەری شار دابەش دەكرێت، كە بریتین لە ناوچەكانی سنووری شارۆچكەی چەمچەماڵ و شارۆچكەی شارەزوور.

جەختیشی كردەوە، لەناو شار دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی 9دایە و بەردەوام دەبن تاوەكو هەموو هاووڵاتیان نەوت وەردەگرن.

ئاشكراشی كرد، كە هەر خێزانێك بڕی 200 لیتری پێ‌ دەدرێت بەجۆرێك لە ناو شار بە 103 هەزار و 500 دینارە و لە دەرەوەی شارە بە 104 هەزار دینارە.

بەشەخۆراكی بەشێكی زۆری هاووڵاتیان بڕدرا
پێشت بەشەخۆراكی بەشێكی زۆری هاووڵاتیان بڕدرا
وەزارەتی خوێندنی باڵا بەدواداچوون بۆ وتەکانی مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی دەکات
دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا بەدواداچوون بۆ وتەکانی مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی دەکات
ەیوەندیدار