وەزارەتی خوێندنی باڵا بەدواداچوون بۆ وتەکانی مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی دەکات



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لەسەر وتەكانی مامۆستایەكی زانكۆی سلێمانی، كە “قسەی نەشیاوی” بە كچە ڕۆژنامەنووسێك وتبوو داوای ڕێكاری یاسایی دەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نووسراوێکی بە ژمارە (1437) لە ڕێکەوتی (2023/11/5) بە واژۆی د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کردووە، کە تیایدا هاتووە: کاری پێویست ئەنجام بدرێت بە پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی وتەکانی ئەو مامۆستایەی زانکۆی سلێمانی، کە لە چاوپێکەوتنێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە و وشەی نەشیاوی بەکارهێناوە بەرامبەر خانمێکی ڕۆژنامەنووس دوور لە داب و نەریت و پیشەکەی خۆی.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانکۆی سلێمانی ڕاسپاردوە بەزووترین کات دوای تەواوبوونی کاری لێژنەکە لە ئەنجامەکەی ئاگاداریان بکەنەوە.

سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی سلێمانی دابەش دەكرێت
پێشت سبەینێ‌ نەوت لە دوو ناوچەی سلێمانی دابەش دەكرێت
كۆمپانیای “كی كارد” هۆشداری لە كڕین و فرۆشتن بە كارتەكە دەدات
دواتر كۆمپانیای “كی كارد” هۆشداری لە كڕین و فرۆشتن بە كارتەكە دەدات
ەیوەندیدار