ئەمریکا پەیامێکی یەکلاکەرەوەی بۆ ئێران نارد



لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی ترسە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە فراوانبوونی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بڵاوبوونەوەی پریشکەکەی بۆ ناوچەکانی دیکە و تێوەگلانی لایەنە سیاسییەکان، ئەمریکا پەیامی ڕوون و یەکلاکەرەوەی بۆ ئێران نارد.

کاربەدەستانی ئەمریکی ئاشکرایان کرد، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لە ڕێگەی هاوبەسە ناوچەییەکانی وەک تورکیا پەیامێکی ئاراستەی تاران و حزبوڵڵا کردووە، ڕایگەیاندووە، ئەمریکا بڕیارە دەستوەردانی سەربازی بکات ئەگەر هێرشەکانی دژی ئیسرائیل دەستپێبکات.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە کەواشنتۆن جەختی لەوەکردوەتەوە، ئامادەیە دەستوەردانی سەربازی لە دژی حزبوڵڵا و ئێران بکات و لێیان بدات ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.

ئەم هۆشدارییانە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا چەندین کەشتی فڕۆکە هەڵگر و ژێردەریایی ئەتۆمی لە ڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ پاراستنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ناردووە.

پەیامەکانی ئەمریکا وەک درێژەپێدەری زۆرێک لە هۆشدارییە سیاسییەکان هاتوون کە بە ئاشکرا و بە فەرمی لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە دەرکرابوون، کە دوایینیان ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو، کە دوێنێ سەردانی ئیسرائیلی کرد و دواتریش کەرتی ڕۆژئاوا و عێراقیش بەهەمان شێوە، لەوێشدا دوایین هۆشداری دەرکرد.

هاوکات تاران زیاتر لە جارێک هۆشداری دا کە پریشکی ئاگر و شەڕی غەززە دەگاتە ئەمریکا و بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا، لە عێراق و سوریا، تا دەگاتە یەمەن و لوبنان.

کۆتا گوژمەی ٧٠٠ ملیار دینارەکە گەیشت
پێشت کۆتا گوژمەی ٧٠٠ ملیار دینارەکە گەیشت
سودانی گەیشتە تاران
دواتر سودانی گەیشتە تاران
ەیوەندیدار