سودانی گەیشتە تاران



دوای پێشوازیکردنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێك گەیشتە تاران.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

هشام ریکابی، ڕاوێژکاری سودانی ڕایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆك وەزیران لە چوارچێوەی هەوڵەکانی عێراق بۆ ڕاگرتنی دوژمنکارییەکانی سەر غەززەدا دێت.

سەردانەکەی سودانی بۆ ئێران دوای ئەوە هات کە شەوی ڕابردوو پێشوازی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد و تێیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە دۆخی غەززە کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی کارکردن بۆ سنووردارکردنی شەڕەکە و ڕێگرتن لە تەشەنەسەندنی کرایەوە.

ئەمریکا پەیامێکی یەکلاکەرەوەی بۆ ئێران نارد
پێشت ئەمریکا پەیامێکی یەکلاکەرەوەی بۆ ئێران نارد
ئەمڕۆ سێ وەزارەت مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن
دواتر ئەمڕۆ سێ وەزارەت مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن
ەیوەندیدار