ئۆکراینا دۆخی لەناكاوی ئاسمانی ڕاگەیاند

  • 316 بینین

دەسەڵاتدارانی ئۆکراینا دۆخی ئاگادارکردنەوەی ئاسمانییان لە سەرجەم ناوچەكانی خاکی وڵاتەكە ڕاگەیاند، ئەوەش بەپێی داتاکانی نەخشەی ئەلیکترۆنی هۆشداری ئاسمانی وەزارەتی گۆڕانکاری دیجیتاڵی ئەو وڵاتە.

بەپێی هۆشدارییە لەناكاوەكە، ڕەنگی سوور لەسەر نەخشەی ئۆکراینا زاڵ بووە بەسەر هەموو ناوچەکانی وڵاتەكەدا و وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠.٠٩ باری ئامادەباشی ڕاگەیەندراوە.

دەسەڵاتدارانی سەرجەم پارێزگاکانی ئۆکراینا و کیێڤی پایتەخت، کارکردنی ئاگادارکردنەوەی هێرشە ئاسمانییەکانیان پشتڕاستکردەوە.

وڵاتێك توندترین یاسا لەدژی جگەرەكێشان دەردەكات
پێشتر وڵاتێك توندترین یاسا لەدژی جگەرەكێشان دەردەكات
بەڤیدیۆ، بارانی بەلێزمە و لافاو لە مەككە
دواتر بەڤیدیۆ، بارانی بەلێزمە و لافاو لە مەككە
پەیوەندیدار