بەڤیدیۆ، بارانی بەلێزمە و لافاو لە مەككە



شاری مەككەی پیرۆز لە شانشینی عەرەبی سعودیە، ڕووبەڕووی بارانی بەلێزمە دەبێتەوە و لە هەندێك ناوچەدا لافاو دروست دەبێت، دەسەڵاتدارانیش ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەگرنەبەر.

ناوەندی ئیدارەی قەیران و كارەساتەكان لە میرنشینی ناوچەی مەككەی پيرۆز ڕایگەیاند، بەهۆی بارانی بەلیزمە كە جددە بەخۆوەی دەبینی، تونێلەكان داخران، داواش لە هاووڵاتیان دەكرێت ڕێگە كراوەكان بەكاربهێنن.

ناوەندەكە داوای لە هاووڵاتیان كرد، بەئاگابن و لە ماڵەكانیان بمێننەوە، تا ئەو كاتەی شەپۆلی بارانبارینەكە تەواو دەبێت و خۆشیان لەو ناوچانە بپارێزن باراناوی تێدا كۆبۆتەوە.

هەر لەوچوارچێوەیەدا، ئیمام و وتاربێژانی مزگەوتەكان لە باكووری مەككە لەڕێی بڵندگۆكانەوە داوایان لە هاووڵاتیان كرد لە ماڵەوە نوێژەكانیان بكەن.

ئۆکراینا دۆخی لەناكاوی ئاسمانی ڕاگەیاند
پێشت ئۆکراینا دۆخی لەناكاوی ئاسمانی ڕاگەیاند
ئەمشەو بەفر دەبارێت
دواتر ئەمشەو بەفر دەبارێت
ەیوەندیدار