دادگای فیدراڵی دەربارەی کۆتای کەمینەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە



دادگای باڵای فیدراڵی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی ئەو سکاڵایەی لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دراوە، کۆدەبێتەوە.

بڕایرە ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لە سکاڵایەك کۆبێتەوە کە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خوولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیبەوە لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.

دیارترین خاڵەکانی تانەکە پەیوەستە بە زیادکردنی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان و ئەو 11 کورسییەی بۆ پێکهاتەکان زیاد کراوە.

یەکێتی پێیوایە پارتی کورسی پێکهاتەکان لەبەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنیت و پێش دەستپێکردنی هەر هەڵبژاردنێك 11 کورسی لە پەرلەماندا مسۆگەر کردووە.

دەبوو داگای فیدراڵی لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا ئەو بابەتەی یەکلابکردایەتوە، بەڵام دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە دواخرا.

پارتی دەگەڕێتەوە بۆ کەرکووك
پێشت پارتی دەگەڕێتەوە بۆ کەرکووك
خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە
دواتر خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار