گۆشت لە هەرێم بە 4500 دینار دابەش دەكرێت



دوابەدوای بڕیارەكەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی بۆ فرۆشتنی گۆشتی گۆشت بە نرخی پاڵپشتیکراو، كە كیلۆی بە 4 هەزار و 500 دینارە، بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەڵێت: “بڕیارەكە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و دەست بە دابەشكردنی دەكەن بەو نرخە”.

نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە (ئێن ئاڕ تی) ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق بە نرخی پاڵپشتیکراو گۆشت بۆ پارێزگاکان دابین دەکات و بڕیارە پارێزگاکانی هەرێمیش بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی بازاڕ و پێویستی هاووڵاتیان ئامادەکراوە و بۆ بەغدا نێردراوە و بەپێی ئەو لیستە بڕی گۆشتەکە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین دەکرێت.

وتیشی، ” گۆشتەکە لەگەڵ پسووڵەی بەشەخۆراکدا نابێت و لەدوای گەیشتنی بۆ هەرێم هاووڵاتیان دەتوانن لە بازاڕەکاندا بە نرخی پاڵپشتیکراو بیکڕن”.

هەفتەی ڕابردوو، ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، كە چەند ماددەیەكی بەشەخۆراك وەك (شەكر و گۆشت و هێلكە و شیر و ئاردی سفر) بە نرخی پاڵپشتی كراو بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكەن.

 

سبەینێ‌ نەوت لە 5 ناوچەی سلێمانی دابەش دەكرێت
پێت سبەینێ‌ نەوت لە 5 ناوچەی سلێمانی دابەش دەكرێت
كەمال محەمەد بۆ یادی سلێمانی كۆنسێرتێك سازدەكات
دوات كەمال محەمەد بۆ یادی سلێمانی كۆنسێرتێك سازدەكات
پەیوەندیدار