عێراق کاروانی سێیەمی هاوکارییەکان دەگەیەنێتە غەززە



لەبەیاننامەیەکدا، عێراق ڕەوانەکردنی کاروانی سێیەمی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ فەڵەستین ڕاگەیاند، و فەرمانەکەش لە لایەن فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق محەمەد شیاع سودانییەوە دەرکراوە.

هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق خۆی لە پێداویستی پزیشکی و مرۆیی دەبینێتەوە،

عێراق لەماوەکانی پێشوودا  دوو کاروانی هاوکارییە مرۆییەکانی ڕەوانەی کەرتی غەززەی ئابڵوقەدراو کرد، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش رایگەیاند، داواکارین لە وڵاتانی عەرەبی هاوکاریی و پێداویستی پزیشکی ڕەوانەی فەڵەستین بکەن.

دوێنێش موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری لەعێراق، لە پلاتفۆرمی ( X ) ڕایگەیاند، داوا لە وڵاتانی براو هاوسێ دەکەم ڕێگە بدەن سەدرییەکان سووتەمەنی و پێداویستی پزیشکی و مرۆیی بگەیەننە براکانیان لە غەززە.

هاوکات تەندروستی فەڵەستین بڵاویکردەوە، ڕەنگە مۆلیدەکانی کەمپە پزیشکییەکان تەنها بەشی ئەمڕۆ سووتەمەنی تێدامابێت و پێویستمان بە سووتەمەنییە، چونکە زۆرینەی ئەوانەی لێرەن بەهۆی ئامێرەکانی ئۆکسجینەوە دەژین، گەر سووتەمەنی نەمێنێت مۆلیدەکان دەکوژێنەوە و ڕەنگە کارەساتیکی گەورەی لێبکەوێتەوە.

ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
پێشت ئاگادارییەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان
مامۆستایانى ناڕازی بۆ بایكۆت و دەوام دوابڕیاریان ڕاگەیاند
دواتر مامۆستایانى ناڕازی بۆ بایكۆت و دەوام دوابڕیاریان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار