عێراق خۆی بەدوور دەگرێت لە هەر ئاڵۆزییەک



وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق خۆی بە دوور دەگرێت لە هەر ئاڵۆزییەک کە لە ناوچەکەدا هەیە.

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دروستدەکات و خۆی لە هەر ئاڵۆزییەک بەدوور دەگرێت کە لە ناوچەکەدا روودەدات.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو سیاسەتەی عێراق لە دەرەوە پەیڕەوی دەکات، رەنگدانەوەی ئەو سیاسەتەیە کە لە ناوخۆ پەیڕەو دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، ” کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەوپەڕی باشیدا بێت”.

سەبارەت بە جەنگی نێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، کاری لەپێشینەی حکومەتی عێراق دوورخستنەوەی وڵاتەکەیە لە هەر شەڕێک کە لە ناوچەکەدا سەری هەڵداوە.

دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو شاری هەولێر دەستپێدەكات
پێشت دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو شاری هەولێر دەستپێدەكات
بە ڤیدیۆ؛ ئیسرائیل چەند ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتنی بۆردومان كرد
دواتر بە ڤیدیۆ؛ ئیسرائیل چەند ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتنی بۆردومان كرد
ەیوەندیدار