بە ڤیدیۆ؛ ئیسرائیل چەند ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتنی بۆردومان كرد



سوپای ئیسرائیل بۆردومانی چەند ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتن دەكات و بەهۆیەوە 65 كەس كوژران و بریندار بوون.

لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پشتڕاستیکردەوە کە “ئاگاداری هاتووچۆی بەرنامە بۆ داڕێژراوی ئەو کاروانە ئۆتۆمبێلەی فریاكەوتن بوون، کە بریندارەکانی لە باکووری غەززەوە بۆ باشووری کەرتی غەززە دەگواستەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلەوە لە دەرەوە کرایە ئامانج لە نزیك نەخۆشخانەی شیفا و بەهۆیەوە 15 كەس كوژران و 50 كەس بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکارییەکمان لە وەزارەتی تەندروستی لە غەززە پێگەیشتووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو کاروانەدا بن، کە بریندارەکان لە باکووری غەززەوە ڕزگار دەكەن.

جەختیشی كردۆتەوە، دۆخی نەخۆشخانەکانی باکوری غەززە “کارەساتبار و خراپتر دەبێت” و نەخۆشەکان مافی خۆیانە چارەسەری پزیشکی گونجاو وەربگرن.

لای خۆشیەوە، تەندروستی غەززە بڵاویكردۆتەوە، دوو هەزار و 200 کەس هێشتا بێسەروشوێنن، کە هەزار و 250 کەسیان منداڵن.

ئاشكراشی كردووە، 150 کارمەندی تەندروستی شەهید بوون و 57 ئەمبوڵانسیش بۆردومانکراون و ئیسرائیل 105 دامەزراوەی تەندروستی بە ئامانجگرتووە و 16 نەخۆشخانەش لەکارکردن وەستاون.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

عێراق خۆی بەدوور دەگرێت لە هەر ئاڵۆزییەک
پێشت عێراق خۆی بەدوور دەگرێت لە هەر ئاڵۆزییەک
بەهای دۆلار گەیشتەوە ئاستێكی بەرز
دواتر بەهای دۆلار گەیشتەوە ئاستێكی بەرز
ەیوەندیدار