نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە



لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٢ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمجۆرە بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخەکەی زیاتر بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦٢ هەزار و ٧٥٠ دینارە، لەکاتێکدا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٦٢ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و عێراقیش چەندین ڕێکاری بۆ دابەزاندنی نرخەکەی گرتووەتەبەر.

پێشتریش، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر گرفتى ناجێگیرى نرخى دۆلار به‌رده‌وام بێت‌ ڕه‌نگه‌ حكومه‌ت ناچاربێت ڕاسته‌وخۆ دۆلار بە هاوڵاتیان بفرۆشێت

لە ناوەڕاستی مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
پێشت لە ناوەڕاستی مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
باران و ڕەشەبا زیانی بە کارەبای چەند گەڕەکێک گەیاند
دواتر باران و ڕەشەبا زیانی بە کارەبای چەند گەڕەکێک گەیاند
ەیوەندیدار