سودانی دوو بەرپرسی باڵای ئەمنی لە پۆستەكانیان لابرد



بە بڕیاری سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە پۆستەكانیان لابران.

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ژمارەیەک گۆڕانکاری لە پۆستی فەرماندە باڵا سەربازییەکان ئەنجامدا.

ڕاشیگەیاندووە، سوپاس و ستایش ئەو فەرماندەنە کرا، کە پۆستەکانیان لێسەرندرایەوە، فەریق کەریم عەبود وەک سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر هەڵبژێردرا و بووە شوێنگرەوەی فەریقی یەکەم عەبدولوەهاب عەبدولزەهرە، هەروەها فەریق ئەحمەد سەلیم لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداوە گوازرایەوە بۆ وەزارەتی بەرگری و لیوا وەلید خەلیفە بووە بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا.

ڕوونیشی كردەوە، ئەم هەنگاوەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بۆ بەزرکردنەوەی توانای سەربازییە بۆ ئاستێکی بەرزتر و پێدانی هەلێک بۆ سوودوەرگرتن لە وزە سەربازییەکان.

بۆ ئەو کەسانەی فۆرمی خوراکیان کەرکوکە دامەزراندن دەکرێتەوە
پێشت بۆ ئەو کەسانەی فۆرمی خوراکیان کەرکوکە دامەزراندن دەکرێتەوە
هێرشێكی سوپای ئیسرائیل تێكشكێنرا و 15 سەرباز كوژران
دواتر هێرشێكی سوپای ئیسرائیل تێكشكێنرا و 15 سەرباز كوژران
ەیوەندیدار