پارتی: لاپەڕەیەكی نوێ‌ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا دەكەینەوە


وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە بە دەستپێكردنی سەردانی حزبەكەی دەكات بۆ لای لایەنە سیاسییەكان و ڕایدەگەیەنێت كە یەكەم سەردان بۆ لای یەكگرتووی ئیسلامیی دەبێت و دەڵێت بارزانی رایسپاردوون لاپەڕەیەكی نوێ لە پەيوەندییەكان بكەنەوە و سەردانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانیش دەكەن.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند”بەشێك لە كێشەكانی كوردستان بۆ لێدوان دەگەڕێتەوە كە هەمیشە وا قسە دەكرێت كە كاتی هەڵبژاردنە و لێدوانەكان بۆ راكێشانی سۆزی خەڵكن، لە كاتێكدا دەكرێت ئەو دەسكەوتانە كۆ بكرێنەوە و لەكاتی راستەقینەی هەڵبژاردندا بە خەڵك بوترێت”.

ئەم لێدوانانە مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەكاتی بەشدارییدا بوو لە سیمینارێكدا لە هەولێر و لەكاتی قسەكانیشیدا هۆكاری كێشەكانی لە هەرێمی كوردستان ئاشكراكرد.

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندووە”سبەینَی دەست بە سەردانی لایەنە سیاسییەكان دەكەن و سەردانەكەش یەكێتیش دەگرێتەوە و پارتی هەوڵدەدات لاپەڕەیەكی نوێ لە پێوەندییەكانی لەگەڵ لایەنەكاندا بكاتەوە”.

جۆرجیاش كونسوڵخانە لە هەولێر دەكاتەوە
پێشت جۆرجیاش كونسوڵخانە لە هەولێر دەكاتەوە
هەلی دامەزراندن ڕاگەیاندرا
دواتر هەلی دامەزراندن ڕاگەیاندرا
پەیوەندیدار