جۆرجیاش كونسوڵخانە لە هەولێر دەكاتەوە



وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، باڵیۆزی جۆرجیا خواستی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی كونسوڵخانە لە هەولێر خستۆتەوەڕوو.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بڵاوكرایەوە”فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە زازا كاندلاكی باڵیۆزی نانیشتەجێی جۆرجیا لە عێراق كردووە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە كۆبوونەوەكە باڵیۆزی جۆرجیا پیرۆزبایی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ كرد و ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و جۆرجیا كردووە”.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت”باڵیۆزی جۆرجیا ویستی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی كونسوڵخانە لە پارێزگاكانی هەولێر و بابل خستۆتەوە ڕوو، بەوهۆیەی 3000 هاووڵاتیی جۆرجی لە عێراق كە زۆربەیان لە پارێزگای دهۆكن”.

دۆلار ڕیكۆردی مێژوویی شكاند و (خەڵك) هۆكارەكەی ئاشكرادەكات
پێشت دۆلار ڕیكۆردی مێژوویی شكاند و (خەڵك) هۆكارەكەی ئاشكرادەكات
پارتی: لاپەڕەیەكی نوێ‌ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا دەكەینەوە
دواتر پارتی: لاپەڕەیەكی نوێ‌ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا دەكەینەوە
پەیوەندیدار