هۆشداری لە خواردنەوەی بڕێکی زۆر “چا” دەدرێت



زۆر بەکارهێنانی چا دەبێتە هۆی دانانی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی کۆئەندامی هەرس و  وشکبوونەوەی لەش و بە کەمخەوی.

دکتۆر یولیا ڤێرینا، دەڵێت: “زۆر خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لە گەدە و ڕیخۆڵەدا، هەروەها تانین، کە یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی چا، کاریگەری نەرێنی لەسەر گەدە دەبێت و دەبێتە هۆی ناڕەحەتی و تەنانەت دروستبوونی ئازار لەدوای نانخواردن.

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەکردووە، چا دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی شلەمانییەکان لەلەشدا  لەبری ئەوەی قەرەبووی کەمی بڕی شلەمەنی لەلشدا بکاتەوە لەبەر ئەوە، لە ئەنجامی زۆر خواردنەوەی چا، لەوانەیە ببێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە .

یەکێک لە تایبەتمەندییە ناسراوەکانی چای ڕەش بریتییە لە کافاین، کە لەوانەیە ببێتە هۆی فشاری دەروونی و کەمخەوی لە هەندێک کەسدا.

لەگەڵ ئەوەشدا، نابێت ڤیتامین لەگەڵ چادا بەکاربهێنرێت، چونکە ئاوێتەی تاننین لە چادا کارلێک دەکات لەگەڵیان و ئاوێتەی نەتواوە دروست دەکات کە لە لەشدا دەمێنێتەوە و کاریگەری ئەم ڤیتامینانە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.

ژیان لە غەززە بەردەوامە؟
پێشت ژیان لە غەززە بەردەوامە؟
میسر ٤٠ ئۆتۆمبێلی فرایگوزاری تەندروستی ڕەوانەی سنوری غەززە کرد
دواتر میسر ٤٠ ئۆتۆمبێلی فرایگوزاری تەندروستی ڕەوانەی سنوری غەززە کرد
ەیوەندیدار