یاسین مەحمود ڕەشید: ئەوەی بە ناوی خزمەتگوزارییەوە لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان وەردەگیرێت کارەساتە


یاسین محمود ڕەشید، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات بەشێک لە وەبەرهێنەکان بەشداربووانیان کردووە بە کرێچی، ساڵانە ١٥ ملیۆن دیناریان بە ناوی خزمەگوزارییەوە لێوەردەگرن، ئەمەش کارەساتێکی گەورەیە.

لە چاوپێکەوتنەکەدا یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئەوە دەخاتەڕوو، بەشێک لە وەبەرهێنەکان یەکە نیشتەجێبوونەکان ناکەن بە ناوی بەشداربووەکەوە، وەبەرهێنەکان ڕێگایان بۆ خۆشبووە تا خۆیان مامەڵە بە ئاڵوگۆڕی ناو پڕۆژەکان بکەن، بەشێکیشیان تەنها بە ڕووکەش و لەبەر وەرگرتنی پارە خانووەکان دەکەن بە ناوی وەبەرهێنەکەوە، بەڵام لە بنەڕەتدا یەکەکە نەکراوە بە ناوی خاوەنەکەیەوە و هێشتا بە ناوی وەبەرهێنەکەوەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، هەندێک لە کۆمپانیاکان دەڵێن کە خۆیان کڕین و فرۆشتنی یاخود ئاڵوگۆڕی یەکەکان دەکەن، بەڵام دواتر خۆیان لەگەڵ نوسینگەیەکی خانووبەرەدا ڕێدەکەون، هەموو ڕێگایەکیش دەگرنەبەر بۆ ئەوەی حکومەت هیچ ڕێکارێکی یاساییان بەرامبەر جێبەجێنەکات.

لەبارەی کەموکورتی وەبەرهێنەکانەوە ئاشکرای دەکات، تەنها بە نوسراو و ئاگادارکردنەوە وەبەرهێنەکان هۆشیار ناکرێنەوە، بەڵکو دەبێت هەوڵی جدی هەبێت، چونکە بەم شێوەیە ئەگەر وەبەرهێنەکە ببرێتە دادگاش هیچی بەرامبەر ناکرێت و بێتاوان دەردەچێت.

کۆمپانیای خاوەن پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان بڕێک پارەی زۆر بۆ خزمەتگوزارییەکان وەردەگرن، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی بەشێک لە هاووڵاتیان نەخوازن کە لە یەکەی نیشتەجێبوونی پڕۆژەکەدا بژین، لەبارەی گرانی ئەم خزمەتگوزاریانەوە یاسین مەحمود ڕەشید نایشارێتەوە، ئەوەی بە ناوی خزمەتگوزارییەوە وەردەگیرێت کارەساتە.

دەڵێت “بەڕاستی ئەوانەی خانووی های کۆست و میدیەم کۆستمان لێدەکڕن، خانووی خۆیان نییە و کرێچیمانن، بە پارەی ئاو و کاربا و فڕێدانی خۆڵ مانگی ملیۆنێکی لێدەستێنین، وەبەرهێن هەیە ساڵێک ١٥ ملیۆن دینار پارەی کارەبا  وغاز و خزمەتگوزاری لە بەشداربوو وەردەگرێت، ئەمە خانووی کڕیوە یان کرێچییە؟”.

كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە ئێران
پێشت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە ئێران
پارتی بۆ گفتووگۆ لەگەڵ یەكێتی ئامادەیە
دواتر پارتی بۆ گفتووگۆ لەگەڵ یەكێتی ئامادەیە
پەیوەندیدار