كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە ئێران



 

لەسێدارەدانی دووەم خۆپیشاندەر لە ئێران كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە، ئەمریكا ئیدانەی دەكات و نەتەوە یەكگرتووەكانیش داوا لە لێپرسراوانی ئێران دەكات، جێبەجێكردنی سزاكە رابگرن.

نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، سزای لەسێدارەدان زۆر توندە و مەبەست لێی ترساندنی گەلی ئێران و كپكردنی دەنگی ناڕازییە لە ئێران.

هاوكات ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە لێپرسراوانی ئێران كرد جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان بە زووترین كات ڕابگرن.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش داوای لە ڕێكخراوە جیھانییەكان كرد، ڕێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ فشارخستنە سەر لێپرسراوانی ئێران، بۆ ئەوەی سزای لەسێدارەدان ھەڵبوەشێننەوە.

دوێنێ دووەم خۆپیشاندەر بە ناوی “مەجید ڕەزا رەھنوەرد” لە شاری مەشھەد لەسێدارە درا، بە تۆمەتی كوشتنی دوو ئەندامی ھێزە ئەمنییەكانی ئێران.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووش، “موحسین شكاری” تەمەن ٢٣ ساڵ وەك یەكەم خۆپیشاندەر بەتۆمەتی ھێرشكردنە سەر ھێزە ئەمنییەكان لەسێدارەدرا.

هەلی دامەزراندن ڕاگەیاندرا
پێشت هەلی دامەزراندن ڕاگەیاندرا
یاسین مەحمود ڕەشید: ئەوەی بە ناوی خزمەتگوزارییەوە لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان وەردەگیرێت کارەساتە
دواتر یاسین مەحمود ڕەشید: ئەوەی بە ناوی خزمەتگوزارییەوە لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان وەردەگیرێت کارەساتە
ەیوەندیدار