سامانە سروشتییەكان دەربارەی نەوت و بەنزین ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامە لە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا و تا ئێستا نزیكەی 204 هەزار خێزان سوودمەندبوون و دەشڵێت: “ڕۆژانە زیاتر لە یەك ملیۆن و 800 هەزار لیتر بەنزین بۆ هاووڵاتییان بە نرخی 750 دابین دەكەین”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژانە یەك ملیۆن و 872 هەزار لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە نرخی 750 دینار لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت و لە رێگەی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزاكان دابەشدەكرێتە سەر بەنزینخانەكان.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەی تەنیا 10 رۆژدا، تواندراوە 73 ملیۆن و 448 هەزار و 662 لیتر نەوتی سپی بۆ ماڵان دابین بكرێت و لە ناوچە شاخاویەكاندا 40 ملیۆن و 782 هەزار لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 203 هەزار و 935 خێزان لێی سوودمەند بوون.

جەختیشی كردۆتەوە، پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بەردەوامی دەبێت تا دەگاتە ئەو هاووڵاتیانەی پێشتر نەتواندرا لەناو شار و دەورووبەر نەوتیان بەسەر دابەشبكرێت.

 

دوو كەس لەسەر بڕینی قاسەی چێشتخانەیەك دەستگیركران
پێشت دوو كەس لەسەر بڕینی قاسەی چێشتخانەیەك دەستگیركران
دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
دواتر دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار