بڕیارە سبەینێ شایستەی وانەبێژان خەرج بکرێت



بەڕێوەبەرێک بۆ( خەڵک )ئاشکرای کرد، لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتەوە ئاگادار کراینەوە سبەینی چەکی شایستەی وانەبێژان بۆ مانگی ٨ خەرج دەکرێت.

ئەو بەڕێوەبەرە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی، بڕیارە سبەینی سەردانی هۆبەی ژمێریاری وانە ووتنەوە لە  بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات بکەن، بۆ وەرگرتنی چەکی شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ، بۆ مانگی ٨ ی ئەم ساڵ.

ئەمڕۆ 29-10 مامۆستایان و بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی و خانەنشینان و هەندێک لە فەرمانبەران، تێکەڵ بە خۆپیشاندانی مامۆستایان بوون لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دا، دووپاتیان کردەوە درێژە بەبایکۆت دەدەن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت، کە ئەوانیش دابەشکردنی دوو مووچە و دامەزراندنی وانەبێژانە بە هەمیشەیی و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە.

ئومێد خۆشناو: مەسرور بارزانی نیازی پاكه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا
پێشت ئومێد خۆشناو: مەسرور بارزانی نیازی پاكه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا
بانكێكی دیكە فرۆشتنی دۆلاری بە 132 هەزار ڕاگەیاند
دواتر بانكێكی دیكە فرۆشتنی دۆلاری بە 132 هەزار ڕاگەیاند
ەیوەندیدار