گا باڵدارەکەی عێراق دۆزرایەوە



ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپوری عێراق، ڕایگەیاند جەستەی گا باڵدارەکە دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی پاسا سارگۆنی دووەم دەگەڕێتەوە.

لەیس مەجید حسێن، سەرۆکی دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپوری عێراق، دۆزینەوەی گایەکی باڵدار کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان راگەیاند.

حسێن لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو گا باڵدارە، کە دەکەوێتە دەروازەی شەشەم لە دیوی ڕۆژئاوای شاری شوێنەواریی خورساباد (دورشاروکین)، دۆزرایەوە، کە لە ساڵی 1992 لەلایەن کەسێکەوە بەشێ سەرەوەی واتە ( سەرو کەللەی) دزرابوو، دۆزرایەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، ساڵی 1995 توانرا کەللە سەری ئەو ئاسەوارە بدۆزرێتەوە و بگەڕێنرێتەوە بۆ مۆزەخانەی عێراق لە بەغدا و پارێزراوە، دواتر نۆژەن کرایەوە و ئێستاس جەستەی ئەو شوێنەوارە دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو نوێنەرایەتییە هاوبەشەی عێراق و فەرەنسی کە ئێستا لە هەڵکۆڵینەکانی خورساباد کاردەکات، نۆژەنیان کردووەتەوە و شوێنەوارەکە بە پارێزراوی ماوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “مێژووی گامێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشووری نوێ، بە تایبەتی لە سەردەمی پاشای ئاشووری سارگۆنی دووەم لە یەک پارچە بەردی فەرشی موسڵ دروستکراوە”.

No description available.

مەریوان حاجی جەمال لە خزمەتکردندا کەرتی پەروەردەی لەبیر نەکردووە
پێشت مەریوان حاجی جەمال لە خزمەتکردندا کەرتی پەروەردەی لەبیر نەکردووە
سودانی هۆكاری بەرزی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات
دواتر سودانی هۆكاری بەرزی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار