قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر



ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، گەیشتە پارێزگای هەولێر، بۆ بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی مەخموور.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، “رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرد”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “ڕێبەر ئەحمەد و قاسم ئەعەرەجی لە بارەگای وەزارەتی ناوخۆ لە هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک، دیارترینیان ڕووداوی چیای قەرجوغ لە مەخموور بوو”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری ناوخۆ بەیاوەری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، چووەتە چیای قەرجوغ، بەتایبەتی ئەو ناوچەیەی کە شایەتحاڵی ڕووداوەکە بووە، بۆ پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخی ناوچەکە.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە چیای قەرەچووغ لە سنووری مەخموور هێزێکی پێشمەرگە‌ لەگەڵ سوپای عێراق رووبەڕووی یەکتربوونەوە و تەقەیان لە یەکتر کرد، لە ئەنجامدا ژمارەیەک بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە، شەڕەکە لەو ناوچانە بوو کە پەکەکە پێشتر سەربازگە و بنکەیان لێ دانابوو، بەپێی ڕێککەوتنێک چۆڵیان کردووە و هێزی پێشمەرگە ویستی بچێتە ناوی و سوپای عێراقیش هەوڵی داوە خۆی بچێتە ناوی، بەم هۆیەوە شەڕ دروست بوو و کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.

بەهای دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە
پێشت بەهای دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە
تەورات(عهدالقدیم) چۆن باسی غەززە و دانیشتوانەکەی دەکات؟
دواتر تەورات(عهدالقدیم) چۆن باسی غەززە و دانیشتوانەکەی دەکات؟
ەیوەندیدار