وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەنراوێکی سەبارەت بە ڕووداوەکەی مەخموور بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پابەندن بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، لەپێناو چارەسەری ڕیشەیی و  سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق

دەقی راگەیەنراوەکە:

بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە (٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣) ڕووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموور ڕوویدا و لە ئەنجامدا شەھید و برینداربوونی لەھەردوولا لێکەوتەوە.

سەرەخۆشی و ھاوخەمی  قوڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ئێمە پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە لە پێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام، کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەدیبھێنێت.

پشتیوانی خۆشمان دەردەبڕین بۆ ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لە ڕووداوەکە بۆ دیاریکردنی ھۆکارەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە

نرخی زێڕ بەرز بووەوە و نەوتیش دابەزی
پێشت نرخی زێڕ بەرز بووەوە و نەوتیش دابەزی
وەزیری کار: دۆخەکە مەترسیدارە لە نێو ئاڵودەبوانی مادەی هۆشبەردا منداڵی تەمەن ٩ ساڵ هەیە
دواتر وەزیری کار: دۆخەکە مەترسیدارە لە نێو ئاڵودەبوانی مادەی هۆشبەردا منداڵی تەمەن ٩ ساڵ هەیە
ەیوەندیدار