ئیسرائیل کەناڵی جەزیرە دادەخات



حکومەتی ئیسرائیل، بڕیاری داخستنی نووسینگەی تەلەڤزیۆنی کەناڵی جەزیرەی قەتەریی دا بە هۆی ئەوەی مەترسی لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل دروست کردووە.

لە هەواڵێکدا کە لە میدیای فەرمی ئیسرائیل KAN دا بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ حکومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر داخستنی کەناڵەکە کە مەترسیی لەسەر ئاسایشی دەوڵەت دروستکردووە.

ئاماژە بەوە کرا کە لە ژێر ڕۆشنایی بڕیارەکەدا دەکرێت نووسینگەکانی جەزیرە لە ئیسرائیل دابخرێن و دەستیش بەسەر کەلوپەلەکانیدا بگیرێت.

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە بەرپرسانی ئیسرائیلی ئاماژەیان بەوە کردووە پەخشی جەزیرە سەربازان و هاووڵاتیانی ئیسرائیلی خستووەتە مەترسییەوە.

هێشتا تەلەڤزیۆنی جەزیرە هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکەی حکومەتی ئیسرائیل بڵاونەکردووەتەوە.

 

عەلی باپیر: وەرگرتنی هاوکاری لە ئێران عەیب نییە
پێشت عەلی باپیر: وەرگرتنی هاوکاری لە ئێران عەیب نییە
کۆشکی کریملن بەتوندی وەڵامی بایدنی دایەوە
دواتر کۆشکی کریملن بەتوندی وەڵامی بایدنی دایەوە
ەیوەندیدار