غەززە لە چاوەڕوانی گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکانە



مارتن گریفیتس، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، کەرتی غەززە ڕۆژانە پێویستی بە ١٠٠ بارهەڵگر یارمەتی مرۆیی هەیە.

پاش چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی رێگەدان بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، مارتن گریفیتس وتی “دەبێت بە گەیاندنی زیاتر لە سەد بارهەڵگری ڕۆژانە بۆ غەززە دەستپێبکەین”.

مارتن گریفیتس جەختی لەوە کردەوە، “دەبێت گەرەنتییەکمان هەبێت کە دەتوانین هەموو ڕۆژێک بە شێوەیەکی دیاریکراو، بەردەوام و متمانەپێکراو هاوکارییە مرۆییەکانمان ڕەوانە بکەین، لە کەرتی غەززە زیاتر لە ١٤ هەزار کارمەندی نەتەوەیەکگرتووەکانی تێدایە، دەتوانن هاوکارییەکان بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکەن”.

لە ڕۆژی سێشەممەوە مارتن گریفیتس بۆ وتووێژ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسر لە قاهیرەیە، ئەمەش لە کاتێکدایە سەدان بارهەڵگر کە هەزاران تۆن هاوکاری مرۆیی و پزیشکییان بۆ غەززە هەڵگرتووە، هێشتا لە دیوی میسرە لەبەردەم دەروازەی ڕەفەح چاوەڕێن تا ڕێگەیان پێبدرێت بچنە ناو کەرتی غەززە.

مارتن گریفیتس جەختی لەوە کردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی دەکاتەوە کە هاوکارییەکان تەنیا بۆ خەڵکی مەدەنی دەڕوات و ناگاتە بزووتنەوەی حەماس.

بەهۆی ئەو گەماڕۆ توندەی ئیسرائیل سەپاندوویەتی، دانیشتوانی کەرتی غەززە پێویستیان بە ئاو و خۆراک هەیە، لە کارەبا و سووتەمەنی بێبەشن، لەو کاتەوە شەڕەکە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ کەس لە ئیسرائیل و ٣ هەزار و ٤٧٨ کەس لە کەرتی غەززە کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی هەردوولا بوون.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەبەرهێنەران خرایەڕوو
پێشت ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەبەرهێنەران خرایەڕوو
گورگ پەلاماری مێگەلێکی دا
دواتر گورگ پەلاماری مێگەلێکی دا
ەیوەندیدار