ئاژەڵداریی باكووری كوردستان لە مەترسیدایە



 

قەیرانی ئابووری لە توركیا دژوار بووە، هێز و توانای كڕین و بازاڕكردنی مرۆڤەكانی كەمكردووەتەوە. قەیرانی ئابووری بەرزبوونەوەی نرخ، وایكردووە كە مرۆڤەكان ناتوانن پێداویستییە سەرەتاییەكانی ژیانیان بەتابەتی خواردن دابین بكەن.

قەیرانی ئابووری، نەك هەر كەرتی خواردن، بەڵكوو كاریگەری كردووەتە سەر تەواوی كەرتەكان، یەك لەو كەرتانە ئاژەڵدارییە.

بەتایبەتی ئاژەڵداری لە كوردستان یەك لە سەرچاوە سەرەكییەكانی دابینكردنی بژێوی و گوزەرانە، لە كوردستان بە ملیۆنان مرۆڤ لە گوندەكان لە رێگەی بەخێوكردنی مەڕوماڵاتەوە بژێویان دابین دەكەن، ئاژەڵداری كە سەرچاوەی سەرەكی نەریتی بژێوی كوردانە، بە هۆی قەیرانی قووڵی ئابووری لە توركیا بە كاتێكی دژواردا تێپەڕ دەبێت. ئەو لەوەڕەی ساڵی رابردوو بە ١٠ لیرەبوو ئێستا بووەتە ٥٠ لیرە. تۆنێك كا كە ساڵی رابردوو هەزار لیرەبوو ئەمساڵ بۆ ٥ هەزار لیرە بەرزبووەتەوە. هەروەها فەردەیەك ئالیكی ٥٠ كیلۆی لە ٦٠ لیرەوە بووەتە ٥٠٠ لیرە.

خەلیل ئۆغڵو چەندین ساڵە لە جۆلەمێرگ ئاژەڵداری دەكات، دەڵێت “سەرباری قەیرانی ئابووری هەروەها بارینی بەفریش مەترسییە بۆ سەریان”.

ئەوەشی خستەڕوو، لەبەر بەرزبوونەوەی نرخ ناتوانن زۆر ئالیك و كا بۆ مەڕوماڵاتەكانیان بكڕن “ئەمساڵ بەفر زوو داباری، لەبەر بارینی بەفر ئەو كایەی بۆ مەڕوماڵاتمان كۆكردبووەوە كەوتە ژێر بەفر”.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد “برسێتی لە وڵاتەكەدا هەیە. قەیرانی ئابووری لە هەموو روویەكەوە مەترسی دەخاتە سەرمان. ئەو گیایەی ساڵی رابردوو بە ١٠ لیرەبوو ئەمساڵ گەیشتووەتە ٥٠ لیرە. لەگەڵ ئەوەش بەهای ماددە خۆراكییەكان گران بوون. قتووێكی بچوكی دۆشاوی تەماتە بووەتە ٥٠ لیرە، فەردەیەك ئارد بووەتە ٦٠٠ لیرە. بەو جۆرە نرخەكان بەرزبوونەوە كە چیتر ناتوانین هیچ شتێك بكڕین. ستەمێكی قورس لە سەرمانە، قەیرانی ئابووریس لەو ستەمە زیاد بووە”.
سەرچاوە/ANF

ئامانجی نهێنی ئەردۆغان لەهێرشی سەر ڕۆژئاوا ئاشكراكرا
پێشت ئامانجی نهێنی ئەردۆغان لەهێرشی سەر ڕۆژئاوا ئاشكراكرا
کارەبای سلێمانی: کەمتر لە ١٠ کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان
دواتر کارەبای سلێمانی: کەمتر لە ١٠ کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان
ەیوەندیدار