نرخی زێر بەرزبووەوە



نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٩٤٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە هەرێمی کوردستانیش بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، هەر مسقاڵێک زێڕ دوو بۆ چوار هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک گرام لەو کانزایە بە ٦٢ دۆلار و ٥٣ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦٢ هەزار و ٥٢٧ دۆلارە.

لە ماوەی ڕابردوودا، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەشتە نزمترین ئاستی شەش هەفتەی رابردوو.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان راستەوانەیە، واتە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نرخی زێڕیش بەرزدەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٩ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٤٩ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٧٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٠٩ هەزار دینارە

پەنجەرەیەكی دیكە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی كرایەوە
پێشت پەنجەرەیەكی دیكە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی كرایەوە
قردێلەبڕین و دانانی بەردی بناغە دوو پڕۆژەیان پەکخستووە
دواتر قردێلەبڕین و دانانی بەردی بناغە دوو پڕۆژەیان پەکخستووە
ەیوەندیدار