قردێلەبڕین و دانانی بەردی بناغە دوو پڕۆژەیان پەکخستووە



جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕەخنە لە دواخستنی جێبەجێکردنی دوو پڕۆژە دەگرێت لە پارێزگاکە و دەڵێت بە هۆی پچڕاندنی پەتی کردنەوە و دانانی بەردی بناغەوە دواکەوتوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەردی بناغە و پچرانی پەتی تەواوبوون بوونەتە مۆتەکەی پڕۆژەکان کە هەردووکیان ناپێویست و خەرجی زیادەن و و هیچی تر.

کاوە عەلی پرد و رێگای تووەقوت لەگەڵ تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجەی بە نمونە هێنایەوە و دەڵێت: “ماوەیەکی زۆرە بە بیانووی دانانی بەردی بناغە بۆ ڕێگاو پردی تووەقوت، پڕۆژەکە دەستپێناکات و نزیکەی مانگێکیشە شوێن ئامادە کراوە بۆ دانانی بەردی بناغە و بە تێچوویەکی زۆر، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستیان کرد بە هەڵوەشانەوەی شوێنەکە”.

وتیشی: “ماوەی زیاد لە هەشت مانگە تابلۆی ئۆتۆمبێل ژمارە هەڵەبجە ئامادەیە بدرێتە هاووڵاتییان، بەلام بەهۆی پچرانی پەتی کردنەوەی پڕۆژەکە و چاوەڕوانی ئەو کارەش ڕاگیراوە”.

سەرباری ئەوەی هەڵەبجە کراوە بە پارێزگا، بەڵام کەمترین پڕۆژەی خزمەتگوزاری تێدا جێبەجێ دەکرێت و یاخود بە سستی تەواو دەکرێن.

نرخی زێر بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێر بەرزبووەوە
کۆبونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی لەبەغدا دەستی پێکرد
دواتر کۆبونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی لەبەغدا دەستی پێکرد
ەیوەندیدار