هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر هێرشیان کرایەسەر



مقاوه‌مه‌ى ئیسلامى له‌ عێراق ڕایگەیاند، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، لە سنووری پارێزگای هەولێر به‌ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتەسەر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ریر كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكاى لێیه.

مقاوه‌مه‌ى ئیسلامى له‌عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، له ‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆكه‌وان هێرشکراوەتەسەر فڕۆكه‌خانه‌ و بنكه‌ى سه‌ربازیى هه‌ریر.

هاوکات پاش هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى سه‌ر نەخۆشخانەی مەعمەدانی عەرەبی لە کەرتی گەمارۆدراوی غەززە، به‌یانى ئه‌مڕۆ له ‌پارێزگاى ئه‌نبار به‌ دوو درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكاى تێدا جێگیرکراوە.

 

کۆبونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی لەبەغدا دەستی پێکرد
پێشت کۆبونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی لەبەغدا دەستی پێکرد
بڕیارێکی نوێ دەربارەی سیستەمەکانی غاز و شۆڤاژ درا
دواتر بڕیارێکی نوێ دەربارەی سیستەمەکانی غاز و شۆڤاژ درا
ەیوەندیدار