گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بەرزکردەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ بەردەوامی گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دوای کوشتنی سەدان کەسی مەدەنی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر یەکێک لە نۆشخانەکانی کەرتی غەززە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەرداهات.

لە درەنگانی شەوی ڕابردوودا نرخی نەوت گۆرانکاری بەسەردا هات و بەرزبووەوە بەشێوەیەک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٩١ دۆلار و ٩٧ سەنت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە ٨٨ دۆلار و ٩٢ سەنت.

ڕووداوی بۆردومانی نەخۆشخانەکەی فەلەستین بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی لوتکەی چواری نێوان چۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و شا عەبدوڵا شای ئوردن و مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین و عەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی میسر کە لەلایەن شاعەبدوڵاوە ىریاری هەڵوەشاندنەوەی درابوو.

هاوکات، جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل ئەنجامدا و شەوی ڕابردوو گەیشتە ئەو وڵاتە و بڕیارە لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و سیاسی ئەو وڵاتە بکات.

نرخی دۆلار جارێکی دیکە بەرزبوەوە
پێشت نرخی دۆلار جارێکی دیکە بەرزبوەوە
کارتی بەشە نەوت دروستناکرێت
دواتر کارتی بەشە نەوت دروستناکرێت
ەیوەندیدار