باڵیۆزی ئیسرائیل لە کۆڵۆمبیا دەرکرا



وەزارەتی دەرەوەی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند، بەفەرمی داوایان لەباڵیۆزی ئیسرائیل لە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا کردوو داوای لێبوردن بکات و وڵاتەکە بەجێبهێڵێت، ئەوەش بەهۆی وەڵامدانەوەی سەرۆکی کۆڵۆمبیا سەبارەت بەهێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە.

وەزارەتی دەرەوەی کۆڵۆمبیا ئاماژەی بەوەکردووە، گالی داگان باڵیۆزی ئیسرائیل لە کۆڵۆمبیا گۆستاڤۆ پیترۆی سەرۆکی کۆڵۆمبیای بەشێت ناوهێناوە لەبەرامبەر بەرگریکردنی لە خەڵکی فەڵەستین، هەربۆیە داویان لە باڵیۆزی ئیسرائیل کردووە لەزووترین کاتدا کۆڵۆمبیا بەجێبهێڵێت.

رۆژی شەممە 7ـی تشرینی 2023 باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان تێکشکاند.

بەهۆی هێرشی چەکدارانی گرووپە فەڵەستینییەکانەوە، نزیکەی هەزار و ٤٠٠ ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار و ٧٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

دواتریش سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی (شمشێری ئاسنین)ـی دژی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس و گرووپە فەڵەستینییەکانی دیکە دەستپێکرد و بەچڕی بۆردوومانی کەرتی غەززەی دەستپێکرد.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لەماوەی ١١ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە دوو هەزار و ٨٠٠ کەسی تێپەڕاندووە، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.

توانای سەربازی حزبوڵڵا لە نێوان ئێستا و ڕابردوو جیاوازی چییە؟
پێشت توانای سەربازی حزبوڵڵا لە نێوان ئێستا و ڕابردوو جیاوازی چییە؟
دوو بوومەلەرزەی بەهێز لە ئێران ڕوویاندا
دواتر دوو بوومەلەرزەی بەهێز لە ئێران ڕوویاندا
ەیوەندیدار