ئۆكراین لەگەڵ تەنگەژەی كارەبا ڕووبەڕووە



سەرۆكی ئوكراین، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئاماژەی بەوە دا كە بەهۆی ئەو زیانانەی لە ئاكامی هێرشەكانی سوپای رووسیا بۆسەر ژێرخانی وزەی وڵاتەكەی ئەنجامیان دەدات، پچڕانی كارەبا بووەتە كێشەیەكی جیددی.

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە پەیامی ڤیدیۆییی رۆژانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە داوە كە پچڕانی كارەبا لە سەرتاسەری ئۆكراینا بەردەوامە.

سەرۆكی ئوكراین تیشكی خستە سەر ئەوەی كە لە ئاكامی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی كارەبا بە تایبەت لەم ماوانەی دواییدا لەلایەن هێزەكانی رووسیاوە، پچڕانی كارەبا لە شارەكانی كیێڤ، ئۆدێسا، لڤیڤ و ناوچەكانی دیكە بەردەوامە و ئەمەی بە كێشەیەكی جیددی لەقەڵەم دا.

ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئاماژەی بەوەیش دا، پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجام داوە و لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیشدا، فراوانكردنی رێڕەوی گواستنەوەی دانەوێڵەیان لە دەریای رەش تاوتوێ كردووە و رۆڵی توركیا و ئۆكراینیان بۆ ئەم رێڕەوە بە گرنگ زانیوە.

چالاكوانانی شیلادزێ‌ ئازاد دەكرێن
پێشت چالاكوانانی شیلادزێ‌ ئازاد دەكرێن
شارەوانی نیویۆرک، پێویستی بە کەسێکە بۆ کوشتنی “مشک”
دواتر شارەوانی نیویۆرک، پێویستی بە کەسێکە بۆ کوشتنی “مشک”
پەیوەندیدار