شارەوانی نیویۆرک، پێویستی بە کەسێکە بۆ کوشتنی “مشک”



شارەوانی نیویۆرک بە مووچەی ساڵانەی (١٢٠ – ١٧٠) هەزار دۆلار، بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت تا ملیۆنان مشکیان بۆ بکوژێت.

 

شارەوانی نیویۆرک، لە ڕاگەیەنراوێکدا، پێویستی خۆی بۆ کەسێک ئاشکراکردووە، تا لە یەکێک لە بەشەکانی تایبەت بە لەناوبردنی مشک کار بکات، کە ماوەیەکە لە سەرانسەری شارەکەدا بەشێوەیەکی بەبڵاو بڵاوبوونەتەوە، بە مووچەی ١٢٠ بۆ ١٧٠ هەزار دۆلاری ساڵانە.

 

لەمبارەیەوە، ئیریک ئادەمز سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک لە تویتێکدا نووسیویەتی “هیچ شتێک نیە بە ئەندازەی مشک زۆرم ڕق لێی بێت”، هانی خەڵکی شارەکەم  دەدەم بەم دەستەواژەیەی خوارەوە تا داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەم پۆستە، “کاری گەیشتن بە خەونەکانتان چاوەڕێتان دەکات”.

ڕاگەیەنراوەکەی شارەوانی نیویۆرک، هەر زوو کاردانەوەی بەدواداهات و بلۆگەر و رۆژنامەنووس و کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەو شارە، بۆچوونی جیاوازیان خستەوڕوو و زۆرینە پێیان وابوو، ئەم کارە چارەسەری کێشەکە نییە.

 

نووسەر سامارا کۆهین لە تویتێکدا دەڵێت: بوونی ئەو هەموو مشکە، هۆکارەکەی ئەوەیە شارەکە کێشەی زبڵ و خاشاکی هەیە و شەقامەکان ئەوەندە پیسن، کە مەزەندە ناکرێت، باشترە سەرچاوەی ڕاستەقینەی کێشەکە چاک بکرێت.

بە گاڵتەجاڕیەوە، بلۆگەر یاشار عەلی نووسیویەتی “پێشتر ئەوەم وتووە و دووبارە دەیڵێمەوە، قەناعەتم وایە دەتوانم بە شێوەیەکی بەرچاو ژمارەی مشکەکان لە شاری نیویۆرک کەم بکەمەوە، بەڵام تەنها پێویستم بە ملیارێک دۆلارە”.

میدیا ناوخۆییەکانی نیویۆرک بڵاویانکردەوە، هەرکەسێک بیەوێت ئەم کارە بکات، دەبێت خۆی بەباشی بۆ تەرخان بکات بەوپەڕی کارامەیی بە ” درێژایی کاتژمێرەکان و هەموو ڕۆژێکی هەفتە”.

 

لەو مەرجانەی شارەوانی لە ڕاگەیاندنەکەیدا ئاماژەی پێکردووە ئەوەیە کە، کەسی دیاریکراو بۆ ئەو کارە دەبێت بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت و ئەزموونی جێبەجێکردنی پرۆگرامەکانی ئێکسڵ و وۆرد و پاوەرپۆینتیشی هەبێت.

ئۆكراین لەگەڵ تەنگەژەی كارەبا ڕووبەڕووە
پێشت ئۆكراین لەگەڵ تەنگەژەی كارەبا ڕووبەڕووە
داوای پلانێكی خێرای ئاودێری دەكرێت
دواتر داوای پلانێكی خێرای ئاودێری دەكرێت
ەیوەندیدار