لەماوەی ١٠ ڕۆژدا سەدان شوێن لە ڕۆژئاوا بۆردومان کراوە



بە پێی ئاماری میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکەکانی تورکیا ٢٥٠ شوێنیان بۆردوومان کردووە، لەو ناوچانەی کە لەلایەن فرۆکەکانی تورکیاوە بە ئامانجگیراون، لەو ژمارەیەش ١٨٥ ناوچەیان  شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنین.

هەر بەپێی ئامارەکان ٢٩ شوێنیان ژێرخانی ئابووری ڕۆژئاوای کوردستان بوون و ٣٨ بنکەی سەربازیی و نەخۆشخانە و خوێندنگەیەک و چەند شوێنێکی تریش کەوتوونەتە بەر بۆردوومانەکە.

شوێنە بۆردوومانکراوەکان بە ٣٥٦ هێرش کراونەتە ئامانج، کە ٢٦٧ هێرشیان بە تۆپهاوێژ و چەکی قورس، هەروەها  ٢٥یان بە فڕۆکەی سەربازیی و ٦٤یان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراون.

زیاتر لە 10 ڕۆژە تورکیا بە چڕی بۆردومانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، لەم ماوەیەدا دەیان ناوچەی خزمەتگوزاری و ناوەندی مرۆیی کراوەتە ئامانج، بەرپرسانی ڕۆژئاوا دەڵێن”بەداخەوە جیهان بەتەنها چاوی لەسەر فەڵەستینە و ڕۆژئاواش وەک بەشێکی لە بیرکراو ماوەتەوە”.

“پێشمەرگە چاوەڕێی پێدانی مووچە لە بەغداوە دەكات”
پێشت “پێشمەرگە چاوەڕێی پێدانی مووچە لە بەغداوە دەكات”
بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
دواتر بەهای دۆلار زیاتر دابەزی
ەیوەندیدار