ناوی پارتی چەپی سەوز بۆ “هەدەپ” گۆڕا و هاوسەرۆكان هەڵبژێردران



ناوی پارتی چەپی سەوز “یەسەپە” لە باكووری كوردستان بۆ پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان “ھەدەپ” گۆڕا و ھاوسەرۆکانی نوێی پارتەکەش ھەڵبژێردران.

ئەمڕۆ چوارەمین كۆنگرەی نائاسایی پارتی چەپی سەوز “یەسەپە” لەژێر دروشمی “لەپێناو ئازادی” لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ئەنجام درا

لە سەرەتای کۆنگرەکەدا ناوی پارتەکە بۆ پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان “ھەدەپ” گۆڕا، ھەروەھا تولای حاتەمئۆغڵو و تونجەر بەکیرھان وەک ھاوسەرۆکی نوێی پارتەکە ھەڵبژێردران.

تولای حاتەمئۆغڵو ڕایگەیاند، چاو بە سیاسیەتی ھاوپەیمانێتییەکانیان دەخشێننەوە.

ڕاشیگەیاند، ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە چارەسەرکردنی دۆزی فەڵەستین و کورد بەدیدێت.

نابینایەک کاتژمێری زیرەکی داهێنا
پێت نابینایەک کاتژمێری زیرەکی داهێنا
“سوپای ئیسرائیل بۆمبی فسفۆڕیان بەکارهێناوە”
دوات “سوپای ئیسرائیل بۆمبی فسفۆڕیان بەکارهێناوە”
پەیوەندیدار