نابینایەک کاتژمێری زیرەکی داهێنا



لە ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپیدا، نابینایەک کاتژمێرێکی زیرەکی بۆ نابینایان داهێناوە، بە زمانی کوردی زانیارییەکان دەداتە نابینایان.

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی گۆچانی سپییە، لە ڕێکخراوی ڕۆشنای دڵ بۆ خزمەت، چالاکییەکی تایبەتی بۆ نابینایان ڕێکخستووە.

لە چالاکییەکەدا سەروەر عیزەت، کەمبینە و یەکەمین کاتژمێری زیرەکی بۆ نابینایان دروستکردووە، کات، بەروار، پلەی گەرمی، چلەی هاوین، کاتەکانی بانگ دیاریدەکات، هەروەها دەتوانرێت لە ڕێگای بلوتوسەوە بە مۆبایل ڕێکدەخرێت، کە ١٥٠ دانەی لێ بەرهەم هێنراوە.

عوسمان مستەفا، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات لەناو نابینایاندا چەندین کەسی هاوشێوەی سەروەر عیزەت هەیە، کە بەهرەدارن، بەڵام هیچ دەرفەتێکی کاریان نییە و سوود لە تواناکانیان وەرناگیرێت.

چاوان سۆران، ماوەی شەش ساڵە لە ڕێکخراوەکە لەگەڵ نابینایان کاردەکات، باس لە توانا و بەهرەکانیان دەکات، کە چەند بەسەلیقەن و بەهرەیان هەیە، بەڵام پشتگوێخراون.

ڕۆژی گۆچانی سپی، تایبەت بە نابینایان و گرنگی گۆچان بۆ نابینایان نیشاندەدات.

چۆپی فەتاح بەرهەمێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە
پێشت چۆپی فەتاح بەرهەمێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە
ناوی پارتی چەپی سەوز بۆ “هەدەپ” گۆڕا و هاوسەرۆكان هەڵبژێردران
دواتر ناوی پارتی چەپی سەوز بۆ “هەدەپ” گۆڕا و هاوسەرۆكان هەڵبژێردران
ەیوەندیدار