ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەنزین دادەبەزێت



وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین بۆ سەرجەم جۆرەكانی بە بڕی 25 بۆ 50 دینار دادەبەزێت.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، “کاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەنزین بۆ هەرسێ جۆرەکانی نۆرماڵ و موحەسەن و سوپەر دادەبەزێت”.

وتیشی، “بۆ بەنزینی نۆرماڵ بڕی 50 دینار و موحەسەن 25 دینار و سوپەریش 25 دینار نرخەكانیان دادەبەزن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێستا نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 975 دینار و موحەسەن بە 1075 دینار و سوپەر بە 1250 دینارە.

هاووڵاتیان زەرەرمەندی پڕۆژە تەواونەکراوەکانن
پێشت هاووڵاتیان زەرەرمەندی پڕۆژە تەواونەکراوەکانن
یەکێتی پۆستی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاریکرد
دواتر یەکێتی پۆستی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاریکرد
ەیوەندیدار