بە تۆمەتی ڕفاندنی كچێك سێ کەس دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزانی سلێمانى دەستگیرکردنی سێ کەسی ڕاگەیاند، کچێکی هەرزەکاریان ڕفاندبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزانی سلێمانى بڵاویکردەوە، “دوای ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە بەبوونی ڕوودانی ڕفاندنی كچێكی تەمەن ١٥ ساڵان لە شاری سلێمانی لەلایەن سێ‌ تۆمەتبارەوە، پاش بە دواداچوونێكی وورد و دەستنیشانكردنی شوێنی هەڵهاتووەكان، وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەستگیركران”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” تۆمەتباران پاش دەستگیركردنیان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە كە كچەكیان فریوداوە و دواتر ڕفاندوویانە و دواتر بردوویانە بۆ بەرێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونی توندوتیژیی دژی ئافرەتان‌ و خێزان و هەڵهاتوون”.

ئێستا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە، بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٢١ لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتباران ڕاگیراون.

یەکێتی پۆستی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاریکرد
پێشت یەکێتی پۆستی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاریکرد
ئیسڕائیل پلانرێژی بۆ “نەهێشتنی حەماس”دەکات
دواتر ئیسڕائیل پلانرێژی بۆ “نەهێشتنی حەماس”دەکات
ەیوەندیدار