لە سلێمانی هەڕەشە لە مامۆستایان کراوە بایکۆت نەشکێنن



ئەمەڕۆ شەممە سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاد، ماوەیەکە چەندین هەژمار، پەیج و گروپ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و سۆشیال میدیا کەوتونەتە بێرێزیکردن و سوکایەتی و هەڕەشە لەچەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی کە دەستیان بە دەوامکردن کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتی پەروەردە بەفەرمی دەزگای ئاسایشی کوردستانی لەو هەڕەشە و تەشهیرکردن و بێڕێزیکردنە ئاگادارکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە سکاڵای یاساییان هەیە وەک وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەمانەوێت  ڕووبەڕووی دادگایان بکەینەوە چونکە قبوڵ ناکەین بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوکایەتیان پێبکرێت.

باسی لەوەکردووە، پاش ئەوەشی دەرکەوت هەر یەک لەوانە و ئەدمینی ئەو گروپانە پلەی مامۆستایەتیان هەبووە ئەوا ئەو پلەیان بە بریارێکی فەرمی  لێوەردەگرینەوە. ئەو بەڕێوەبەر و مامۆستایانەش دڵنیادەکەینەوە وەزارەتی پەروەردە دەستخۆشی خەمخۆریتان لێدەکات و پاڵپشتی تەواوتان دەکات و هێرشکاران ڕووبەرووی دادگاکان دەکرێنەوە وەک چۆن لە ئەزموونەکانی پۆلی ١٢ ئەو هەماهەنگییە لەگەڵ بەڕێزان لە ئاسایش و پۆلیس بەرهەمی هەبوو.

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە جەختی لەوەکردووەتەوە، هەر بەڕێوەبەر و مامۆستایەک لەسەر ئەوەی درێژە بەکردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن دەدات توشی هەڕەشە و بێرێزیکردن دەبێت لە سۆشیال میدیا  دەتوانێت سکاڵا و دۆکیومێنتەکان بنیرێت بۆ ژووری سکاڵای ئەلیکترۆنی وەزارەت دواتر ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.

هاوکات، وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی وتەبێژەکەیەوە ئەو ژمارانەی بڵاوکردووەتەوە کە مامۆستایان دەتوانن پەیوەندی پێوەبکەن ئەگەر هەڕەشەیان لێکرا

٠٧٥٠٥١٠٣٢٣٢

٠٧٥٠٥١٠٦٢٦٢

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل
پێشت وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل
سوپای ئسیرائیل،”نازانین گیراوەکانمان لەکوێن و کەسیانمان ئازاد نەکردووە”
دواتر سوپای ئسیرائیل،”نازانین گیراوەکانمان لەکوێن و کەسیانمان ئازاد نەکردووە”
ەیوەندیدار