بەفر و باران دەستپێدەكات


بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ‌ سێشەممە، لە بەشێكی ناوچەكانی هەرێم باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت‌و لەناوچە شاخاوییەكان كەمێك نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ”.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، “سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت سەرەتا لە بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییەكانی باكووری هەرێم نمە باران دەست پێ دەكات و هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكاندا دەبارێت , پاشان لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ نمە باران زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە , كاریگەری ناسەقامگیری كەش بۆ ڕۆژی چوارشەممەش بەردەوامی دەبێت”.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆك : 15 پلەی سیلیزی
كەركوك : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
باشووری كوردستان

دووهەم خۆپیشاندەر لەسێدارە درا
پێشت دووهەم خۆپیشاندەر لەسێدارە درا
دواتر لە هەولێر دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكرێت
پەیوەندیدار