دووهەم خۆپیشاندەر لەسێدارە درا



 

فەرمانڕەوایانی ئێران دووهەم خۆپیشاندەریان لە سێدارە دا.

ئاژانسی هەواڵی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویكردەوە، مەجید ڕەزا ڕەهنود یەكێك لە خۆپیشاندەران لە شاری مەشهەد بەتۆمەتی كوشتنی ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان لەسێدارە دراوە.

یەكەم خۆپیشاندەر موحسین شكاری لە تاران بەتۆمەتی ڕێگاگرتن و هێرشی سەر ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكان لە سێدارەدرا.

مەترسی لەسێدارەدانی چەندین خۆپیشاندەر و كەسی دیكە هەیە، سامان یاسین هونەرمەندی شاری كرماشان بەهۆی وتنی گۆرانی بۆ خۆپیشاندەران مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە.

خۆپیشاندانەكان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران ماوەی 87 رۆژە بەردەوامن كە بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقزەوە سەریانهەڵداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تا ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان 124 كەس كوژراون.

دوو برا لە پشدەر كوژران
پێشت دوو برا لە پشدەر كوژران
بەفر و باران دەستپێدەكات
دواتر بەفر و باران دەستپێدەكات
ەیوەندیدار