بەڤیدیۆ؛ لەپایتەختی چین دیپلۆماتکارێکی ئیسرائیلی درایە بەر چەقۆ



كاردانەوەی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسڕائیل فراوانتر دەبێت و لە پەكین لەلایەن هاووڵاتییەكی ئەو وڵاتەوە بە چەقۆ پەلاماری دیبلۆماتكارێكی ئیسڕائیلی درا و بریندار كرا.

ڕۆژنامەی (یەدیع ئەحرەنۆت)ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، کە دیپلۆماتکارێکی ئیسرائیلی لە پەکین-ی پایتەختی چین بەر چەقۆ دراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ هەینی، کارمەندێکی ئیسرائیلی لە باڵیۆزخانەکە لە پەکین، لە دەرەوەی ناوچەی باڵیۆزخانەکە بەر چەقۆ دراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و باری تەندروستی جێگیرە.

ماوەی هەفتەیەكە جەنگی نێوان فەلەستین و ئیسڕائیل هەڵگیرساوە و چەندین ناوچەی ژێردەسەڵاتیان كاول و وێران بوون و هاوكات نزیكەی 4 هەزار كەس لەهەردوولا كوژراون و زیاتر لە 10 هەزار كەس بریندارن.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە
هەڕەشەی بڕینی 700 ملیارەكەی مووچە دەكرێت
پێشت هەڕەشەی بڕینی 700 ملیارەكەی مووچە دەكرێت
بەهۆی كچە ئێرانیەكەوە … ڕۆناڵدۆ سزای 99 قامچی دەدرێت
دواتر بەهۆی كچە ئێرانیەكەوە … ڕۆناڵدۆ سزای 99 قامچی دەدرێت
ەیوەندیدار