بەهۆی كچە ئێرانیەكەوە … ڕۆناڵدۆ سزای 99 قامچی دەدرێت



دیداری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی یانەی نەسری سعودی لەگەڵ فاتمە حەمیمی نیگارکێشی ئێرانی، کە تووشی ئیفلیجی 85% بووە، وایکرد بەشێک لە پارێزەرانی ئێرانی سکاڵا لەسەر ئەو ئەستێرە پورتوگالییە تۆمار بکەن، كە بەپێی یاسای ئێرانی سزاكەی 99 قامچی “جەڵد”ە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، ژمارەیەکی زۆر لە پارێزەران لە ئێران سکاڵایان لەسەر ڕۆناڵدۆ تۆمارکردووە بەهۆی ئەو وێنەیەی، کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا لە سەردانەکەیدا بۆ تاران گیراوە.

ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسر بەرەو تارانی پایتەختی ئێران ڕۆیشت و لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا ڕووبەڕووی یانەی پێرسپۆلیس بووەوە، لەو کاتەی لەو وڵاتە بوو، ئەو یاریزانە پورتوگالییە چاوی بە نیگارکێشی ئێرانی (فاتمە حەمیمی) کەوت، کە تووشی ئیفلیجی 85% بووە، ویستی وێنەیەکی پێبدات، کە بە تایبەتی بۆی كێشابوو، ڕۆناڵدۆ وەڵامی دایەوە و کراسێکی واژۆکراوی پێدا، دواتر سەری ماچی کرد و لە باوەشی گرت .

ئەمەش بەشێک لە پارێزەرانی ئێرانی توڕە کرد، چونکە دەست لێدانی ژنێک لە یاسای ئێراندا سزای ٩٩ قامچییە.

لە بەرامبەردا تۆڕی “شەرق ئیمرۆز”ی ئێرانی، بڵاویکردەوە، سیستمی دادی ئێران کاردانەوەی خێرای بەرامبەر وێنەی ئەو دوو کەسە هەبووە و سزای 99 قامچی بەسەر ڕۆناڵدۆدا سەپاندووە بۆ جاری داهاتوو، کە سەفەری ئێران دەکات.

ڕەنگە ڕۆناڵدۆ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیر بکرێت بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەم سزایە جێبەجێ بکات.

بەڵام ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەگەر ڕۆناڵدۆ پەشیمانی خۆی دەرببڕێت لەو کارەی کردوویەتی، ئەوا دادوەر دەتوانێت بە پێی سیستەمی دادوەری لە ئێران لە سزاکە خۆش بێت.

بەڤیدیۆ؛ لەپایتەختی چین دیپلۆماتکارێکی ئیسرائیلی درایە بەر چەقۆ
پێشت بەڤیدیۆ؛ لەپایتەختی چین دیپلۆماتکارێکی ئیسرائیلی درایە بەر چەقۆ
یەكگرتوو: دەبێت فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق مووچە وەربگرن
دواتر یەكگرتوو: دەبێت فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق مووچە وەربگرن
ەیوەندیدار