پلەكانی گەرما دادەبەزن و سەرما دەستپێدەكات



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن و ئاسمانی هەرێم زۆربەی كات ساماڵ دەبێت.

كه‌شناسی‌ هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا سەبارەت بە دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ ڕوونی كردۆتەوە، “پله‌كانی‌ گه‌رما بە نزیکەی 2 تـ 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ و خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 – 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌‌ 14- 10- 2023 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور”.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، كه‌ “پله‌كانی‌ گه‌رما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاڕاسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 – 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.

گەشتیارێك لە دەریاچەی دوكان خنكا
پێشت گەشتیارێك لە دەریاچەی دوكان خنكا
ئەمریكا هاتە ناو شەڕی ئیسڕائیل و فەلەستین
دواتر ئەمریكا هاتە ناو شەڕی ئیسڕائیل و فەلەستین
ەیوەندیدار