ئەمریكا هاتە ناو شەڕی ئیسڕائیل و فەلەستین



دوای وەزیری دەرەوە، وەزیری بەرگری ئەمریكا گەیشتە تەلئەبیب و پاڵپشتی خۆی بۆ ئیسڕائیل دووپات كردەوە و هۆشداری بەو لایەنانەش دەدات، كە دەیانەوێت سوود لە دۆخەكە وەربگرن بۆ فراوان كردنی بەرەكانی جەنگ.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (فرانس پرێس)، لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی گەیشتە تەلئەبیب، بە ئامانجی نیشاندانی هاودەنگیی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل، لە دوای ئەو هێرشەی بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی دەستیپێکردووە.

ئۆستین ڕۆژێک دوای سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە، لەوانە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن)دا هاتووە، گەشتەکەی ئۆستین بۆ “دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی پتەوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بۆ پشتیوانیکردن لە ئیسرائیل، لە دوای هێرشە کوشندەکانی ئەم دواییەی حەمماس”.

بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆن ڕایگەیاند، کە سەردانەکە “ئاماژەیەکی ڕوون دەنێرێت بۆ قووڵایی پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایشی ئیسرائیل”.

وتوشیەتی، “ئەمریکا بە شێوەیەکی دوور لە دوو دڵی پشتگیری لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل دەکات و هۆشدارییەک دەنێرێت بۆ هەر لایەنێک کە ڕەنگە بیری لێبکاتەوە سودوەرگرتن لەم شەڕە بۆ پەرەپێدانی توندوتیژی”.

پلەكانی گەرما دادەبەزن و سەرما دەستپێدەكات
پێشت پلەكانی گەرما دادەبەزن و سەرما دەستپێدەكات
نرخی دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە
دواتر نرخی دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە
ەیوەندیدار