سوودەكانی قەیسی بۆ تەندروستی لە هەژماركردن نایەن



قەیسی وشککراو ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و لەچەندین بواری جیاوازدا بەکاردەهێنرێت.

قەیسی وشککراو ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین (A)ن تێدایە ، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە، هەرچەندە لەکاتی وشککردنەوەیەدا هەندێک لە ڤیتامینەکانی لەدەست دەداتك بەڵام پارێزگاری لە کانزای پۆتاسیۆمی ناوی دەکاتك کە کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات، سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسن-ە و ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات.

قەیسی وشککراو دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات، ڕێژەیەکی زۆر کانزای کالیسیۆمی تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات و پارێزگاری لە تەندروستیان دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا باشترە ئەو جۆرەی بخورێت کە لەکاتی وشککردنەوەیدا شەکری پێوەنەکراوە، چونکە ئەو جۆرەی شەکری پێوەکراوە زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

بە ڤیدیۆ؛ گۆرانیبێژێكی كورد چووە ناو سوپای ئیسڕائیل
پێشت بە ڤیدیۆ؛ گۆرانیبێژێكی كورد چووە ناو سوپای ئیسڕائیل
بڕیاری نوێ بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر دەرچوو
دواتر بڕیاری نوێ بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر دەرچوو
ەیوەندیدار